[ وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَى رَبِّي أَنْ يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (٢٢) ] وه كاتێك كه ڕووی كرده (مهدیهن) ڕێگای نهئهزانی، وتی: بهڵكو خوای گهوره ڕێگای ڕاستم نیشان بدا بۆ ئهوهی بگهم به (مهدیهن) و ڕێگاكه ون نهكهم (دهوترێت خواى گهوره فریشتهیهكى ناردووه رێى نیشان داوه).