Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 36

فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّفۡتَرٗى وَمَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ ٣٦
{ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و فيرعه‌ون} [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا بَيِّنَاتٍ ] كاتێك كه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و موعجیزه‌ ئاشكراو ڕوونانه‌ى بۆ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى برد [ قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُفْتَرًى ] ئه‌وان وتیان: ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها جادوویه‌كه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌و خۆت داتهێناوه‌ [ وَمَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (٣٦) ] وه‌ ئێمه‌ له‌ باوك و باپیرانی پێشینمان شتێكی وامان نه‌بیستووه‌ كه‌سێك ئاوا بێت و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكات و بڵێت به‌ تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دامه‌نێن.