[ وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرِي ] وه فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی پیاوماقوڵان و خانه‌دانان من نه‌مزانیوه ئێوه جگه له من خوایه‌كی ترتان هه‌بێ [ فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ ] ئه‌ی هامان (كه وه‌زیرو راوێژكاری بوو) ئاگر له‌و قوڕه به‌رده‌و قوڕم بۆ سووركهوه، واته: خشتی سوورهوهكراوم بۆ دروست بكه [ فَاجْعَلْ لِي صَرْحًا ] وه كۆشكێكی به‌رزم بۆ دروست بكه [ لَعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَى إِلَهِ مُوسَى ] بۆ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر كۆشكه‌كه تا سه‌ركه‌وم بۆ لای خوایه‌كه‌ی موسى- صلی الله علیه وسلم - كه ده‌ڵێت خوایهكهى من له ئاسمانه [ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٣٨) ] هه‌ر چه‌نده من گومان ئه‌به‌م كه موسى - صلی الله علیه وسلم - درۆ بكات و هیچ خوای نه‌بێت.