[ وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ] وه ئه‌وانمان كرده پێشه‌وا بۆ شوێنكه‌وتوانیان به‌ڵام بانگی خه‌ڵكیان ئه‌كرد بۆ ئاگرو پێشه‌وای خراپ بوون [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ لَا يُنْصَرُونَ (٤١) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه‌س نیه سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره بیانپارێزێت (توشى سه‌رشۆڕى و ریسوایى و سزاى دونیا‌و قیامه‌ت بوون، وه ئه‌مه سه‌ره‌نجامى تێكڕاى كافرانه).