Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 50

فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥٠
[ فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه‌ بۆ ئه‌و شته‌، یان وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنن [ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ] ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وان ته‌نها شوێنى هه‌واو ئاره‌زووی پووچه‌ڵی خۆیان كه‌وتوون [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ ] وه‌ كێ له‌و كه‌سه‌ گومڕاتره‌، واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ گومڕاتر نیه‌ كه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێ به‌بێ هیدایه‌ت و ڕێنمایی له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات.