Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 54

أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡتَوۡنَ أَجۡرَهُم مَّرَّتَيۡنِ بِمَا صَبَرُواْ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٥٤
[ أُولَئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُمْ مَرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتاب بوونه‌ پاشان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌ ئیمانیان به‌میش هێناوه‌ دووجار ئه‌جرو پاداشتی خۆیان وه‌رئه‌گرن: یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كه‌وتوون، وه‌ یه‌كێكی تریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات شوێنی كه‌وتن، وه‌ به‌هۆی صه‌برو ئارام گرتن و دامه‌زراویان له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌ كتابی یه‌كه‌م پاشان به‌ قورئان [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٥٤) ] وه‌ له‌وه‌یشی كه‌ پێمان به‌خشیون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.