Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 56

إِنَّكَ لَا تَهۡدِي مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ٥٦
{هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه‌} [ إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌بو طاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێى فه‌رموو: ئه‌ى مامه‌ بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له‌ رۆژى قیامه‌ت، زۆر هه‌وڵیدا كه‌ موسڵمان بێت به‌ڵام (ئه‌بو جه‌هل و عبدالله¬ى كوڕى ئه‌بى ئومه‌ییه‌) له‌وێ بوون و وتیان: ئایا واز له‌ دینى (عبدالمطلب) دێنى!، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى مامه‌، بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له‌ رۆژى قیامه‌ت، ئه‌وانیش ده‌یانووت نه‌كه‌یت موسڵمان نه‌بیت، ئه‌ویش موسڵمان نه‌بوو به‌ كافری مرد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵنیایى تۆ ناتوانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه‌ خۆشت ئه‌وێ خۆشه‌ویستى سروشتى نه‌ك شه‌رعى، چونكه‌ زۆر به‌رگرى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كرد، یان پێت خۆشه‌ ئیمان بێنێ [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌ت وه‌ربگرێ.