Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 61

أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ ٦١
[ أَفَمَنْ وَعَدْنَاهُ وَعْدًا حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه‌ باوه‌ڕدار بێت و به‌ڵێنێكی باشمان پێ دابێ به‌ به‌هه‌شت [ فَهُوَ لَاقِيهِ ] كه‌ ئه‌و به‌و به‌ڵێنه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌گات و خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌ر [ كَمَنْ مَتَّعْنَاهُ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ ژیانی دونیای پێ ببه‌خشین كه‌ زوو له‌ناو ئه‌چێت و نامێنێ؟ [ ثُمَّ هُوَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (٦١) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و ئاماده‌ی سزا ئه‌بێت و خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات، ئایا ئه‌م دووانه‌ یه‌كسانن؟ نه‌خێر هه‌رگیز یه‌كسان نابن