Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 63

قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغۡوَيۡنَآ أَغۡوَيۡنَٰهُمۡ كَمَا غَوَيۡنَاۖ تَبَرَّأۡنَآ إِلَيۡكَۖ مَا كَانُوٓاْ إِيَّانَا يَعۡبُدُونَ ٦٣
[ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وته‌و سزای خوای گه‌وره‌ حه‌ق بوو به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێ، كه‌ شه‌یتان و سه‌ركرده‌ی كافران و بێباوه‌ڕانن كه‌ خه‌ڵكیان گومڕا كردووه‌ ئه‌ڵێن: [ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مانه‌ بوون ئێمه‌ بانگمان كردن بۆ گومڕایی [ أَغْوَيْنَاهُمْ ] ئێمه‌ ئه‌وانمان گومڕا كرد [ كَمَا غَوَيْنَا ] چۆن خۆمان گومڕا بووین [ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ] ئێستا ئێمه‌ به‌ڕائه‌تیان لێ ئه‌كه‌ین و به‌رین له‌وان [ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ (٦٣) ] ئه‌وان به‌ هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئێمه‌یان ئه‌په‌رست.