Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 76

۞ إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوۡمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيۡهِمۡۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلۡعُصۡبَةِ أُوْلِي ٱلۡقُوَّةِ إِذۡ قَالَ لَهُۥ قَوۡمُهُۥ لَا تَفۡرَحۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَرِحِينَ ٧٦
{هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى قارون} [ إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى ] به‌ دڵنیایى (قارون) له‌ قه‌ومی موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و ئامۆزای بووه‌ [ فَبَغَى عَلَيْهِمْ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی موسای - صلی الله علیه وسلم - نه‌ئه‌كردو سنووری به‌زاند به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو لووتبه‌رزی ئه‌نواند [ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ ] وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش كه‌نزو زێڕو ماڵمان پێی به‌خشیبوو كه‌ هه‌ڵیگرتبوو یه‌ك كۆمه‌ڵ پیاوی به‌هێز نه‌یانئه‌توانی ته‌نها كلیلی خه‌زێنه‌كانى هه‌ڵبگرن ئه‌وه‌نده‌ خه‌زێنه‌كانی زۆر بووه‌ [ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ ] كاتێك كه‌ پیاوچاكانى قه‌ومه‌كه‌ی ئامۆژگاریان كردو پێیان وت: ئه‌ی (قاڕون) به‌م ماڵه‌ دڵخۆش مه‌به‌و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا مه‌كه‌ و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ (٧٦) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه‌ لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.