Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 8

فَٱلۡتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرۡعَوۡنَ لِيَكُونَ لَهُمۡ عَدُوّٗا وَحَزَنًاۗ إِنَّ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُواْ خَٰطِـِٔينَ ٨
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى فيرعه‌ون ده‌كه‌وێت} [ فَالْتَقَطَهُ آلُ فِرْعَوْنَ ] ده‌ستى هه‌ندێك له‌ ئافره‌ته‌ خزمه‌تكارانی فیرعه‌ون كه‌وت و كه‌ له‌ رۆخى ده‌ریاكه‌ ئیشیان ده‌كرد، ئه‌وانیش له‌ ترسا سه‌ریان هه‌ڵنه‌دایه‌وه‌و نه‌یانزانى چى تێدایه‌و بردیان بۆ (ئاسیا)ى خێزانى فیرعه‌ون، كاتێك سه‌یرى كرد بینى منداڵێكی یه‌كجار جوانی تیایه‌و سه‌ره‌نجى راكێشا [ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا ] نه‌یانزانی كه‌ ئه‌مه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌بێ به‌ دوژمنیان وه‌ خه‌فه‌تباریان ئه‌كات (ته‌نها ئاسیا به‌خته‌وه‌ر ده‌كات چونكه‌ باوه‌ڕى پێ دێنێت) [ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ (٨) ] به‌ دڵنیایى فیرعه‌ون و هامان و سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانیان تاوانبارو سه‌رپێچیكار بوون له‌ هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌یه‌كیاندا.