Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 80

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗاۚ وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ ٨٠
{فه‌زڵى زانايان} [ وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاری شه‌رعییان هه‌بوو زانایان وتیان: [ وَيْلَكُمْ ] هاوار بۆ خۆتان [ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِمَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] پاداشتی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا باشتره‌ له‌وه‌ى ئێوه‌ ده‌یبینن بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیماندار بن و كرده‌وه‌ی چاكیان كرد بێت [ وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ (٨٠) ] به‌ڵام كه‌س ئه‌م وته‌یه‌ وه‌رناگرێ و كاری پێ ناكات ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سانێك زۆر ئارامگر بن له‌سه‌ر جوانی و ڕازاوه‌یی دونیاو پێی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.