Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 85

إِنَّ ٱلَّذِي فَرَضَ عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٖۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ مَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ وَمَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٨٥
[ إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ ] به‌ دڵنیایى ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته‌ سه‌رت وه‌ كار كردن به‌ حوكمه‌كانی و گه‌یاندنى به‌ خه‌ڵكى فه‌رز كردووه‌ له‌سه‌رت [ لَرَادُّكَ إِلَى مَعَادٍ ] تۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كاتی دیاریكراو كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یاخود ئه‌تگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مه‌ككه‌و سه‌رت ئه‌خات [ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ مَنْ جَاءَ بِالْهُدَى ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ كه‌ كێ هیدایه‌تی هێناوه‌ [ وَمَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٨٥) ] وه‌ كێیش له‌ گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه‌ كه‌ كافرانن.