Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 87

وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٨٧
[ وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ آيَاتِ اللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنْزِلَتْ إِلَيْكَ ] وه‌ با هیچ شتێك ڕێگری له‌ تۆ نه‌كات له‌و ئایه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ تۆ دابه‌زیوه‌، واته‌: با وته‌و كرداری كافران كاریگه‌ری و ڕێگریت نه‌كات له‌ قورئان، به‌ڵكو گوێیان پێ مه‌ده‌و خواى گه‌وره‌ پشتیوان و سه‌رخه‌رته‌ [ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ ] وه‌ تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ لای په‌رستنى په‌روه‌ردگارت [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٨٧) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێن، (به‌ دڵنیایی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وانه‌بووه‌ به‌ڵام ئامۆژگارییه‌ بۆ ئێمه‌).