Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 1

الٓمٓ ١
سوورەتی (عەنكەبوت) (واتە: جاڵجاڵۆكە) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (عەنكەبوت) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتەكانى ژمارە (١-١١) نەبن كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەنكەبوت) (٦٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (عەنكەبوت) زنجیرەى بیست و نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عەنكەبوت) لە دواى سورەتى (روم) دابەزیوە. ٥- سورەتى (عەنكەبوت) لەو سورەتانەیە كە بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (عەنكەبوت) كە سورەتێكى مەككییە، بۆیە بابەتەكانى ئەم سورەتەش هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر بریتییە لە باس كردنى بنچینەو بنەما گەورەو بەرزەكانى ئیسلام و ئیمان و عەقیدەو بیروباوەڕ، وە هەروەها باسكردنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو بە تەنها پەرستنى و زیندووبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها باسكردنى ئەوەى كەوا ژیانى مرۆڤەكان بریتییە لە تاقیكردنەوەو توش بوون بە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتى، چونكە لەو كاتەدا موسڵمانان لە مەككە لەو پەڕی نارەحەتى و دەردەسەرى دا بوون، وە بە جۆرەها شیواز لەلایەن كافرانى قوڕەیشەوە دەچەوسێنرانەوەو ئەزیەت و ئازار دەدران، هەر لەبەر ئەم هۆكارە؛ ئەم سورەتە زۆر بە دوورو درێژی باسی فیتنەو بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتییەكان دەكات، بە تایبەت لەباسكردنى ژیان و بەسەرهاتى پێغەمبەراندا (سەلامى خوایان لێ بێت). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] لە سەرەتای سوورەتی (بەقەرە)دا باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانى قورئانى پیرۆزەوە هاتوون.