Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 12

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبِعُواْ سَبِيلَنَا وَلۡنَحۡمِلۡ خَطَٰيَٰكُمۡ وَمَا هُم بِحَٰمِلِينَ مِنۡ خَطَٰيَٰهُم مِّن شَيۡءٍۖ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١٢
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِيلَنَا ] كافران بە باوەڕدارانیان ئەووت: شوێن ڕێگای ئێمە بكەون و وەرنە سەر دینی ئێمەو واز لە ئیسلام بێنن [ وَلْنَحْمِلْ خَطَايَاكُمْ ] ئەگەر ئەمەی ئێمە ئەیكەین تاوان و كوفر بێ ئەوە تاوانتان لە ئەستۆی ئێمەیەو ئێمە تاوانتان هەڵئەگرین [ وَمَا هُمْ بِحَامِلِينَ مِنْ خَطَايَاهُمْ مِنْ شَيْءٍ ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئەوان تاوانی ئەمان هەڵناگرن و ئەگەر بێنە سەر ڕێگای ئەمان كافر ئەبن [ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٢) ] وە بە دڵنیایی ئەوان درۆزنن، چونكە كەس تاوانى كەس هەڵناگرێت و هەركەس تاوانى خۆى هەڵدەگرێت .