Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 14

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ ١٤
نوح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نۆسەدو پەنجا ساڵ بانگەوازى قەومەكەى كرد! [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە نوحمان صلى الله علیه وسلم بۆ لای قەومەكەی نارد [ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا ] وە هەزار ساڵ پەنجا كەم، واتە: نۆ سەدو پەنجا ساڵ لەناویان مایەوەو دەعوەو بانگەوازی ئەكرد بە شەو و رۆژو نهێنى و ئاشكراو تاك و كۆمەڵ، تەنها پێغەمبەرایەتیەكەی نۆ سەدو پەنجا ساڵ بووە نەك هەموو تەمەنى (ئەمە دڵدانەوەى پێغەمبەرى خوایە صلى الله علیه وسلم واتە خەفەت مەخۆ كە خەڵكى ئیمانت پێ ناهێنن) [ فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ ] دوای ئەوەی كە باوەڕیان نەهێنا زریانەكە هات و خوای گەورە بردنییەوەو لەناوی بردن [ وَهُمْ ظَالِمُونَ (١٤) ] وە ئەوان ستەمیان لە خۆیان كرد بەوەی كە ئیمانیان نەهێنا (هەركەسێك كوفرو تاوان بكات ئەوا زوڵم و ستەمى لە خۆى كردووە چونكە خۆى دۆڕاندووەو بەرەو دۆزەخ بەڕێ كەوتووە) .