Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 17

إِنَّمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا وَتَخۡلُقُونَ إِفۡكًاۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ لَكُمۡ رِزۡقٗا فَٱبۡتَغُواْ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزۡقَ وَٱعۡبُدُوهُ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥٓۖ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ١٧
[ إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ] ئێوە جگە لە خوای گەورە تەنها كۆمەڵێك بت و پەیكەر ئەپەرستن كە خۆتان هەڵتانكۆڵیوەو تاشیوتانەو دروستتان كردووەو ناوتان لێناون، وە ئەمانە هیچیان خوا نین و درۆیەو درۆتان هەڵبەستووە [ إِنَّ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا ] بە دڵنیایى ئەوانەی كە ئێوە جگە لە خوای گەورە ئەیانپەرستن موڵكی ڕزقی ئێوەیان بەدەست نییەو ناتوانن ڕزق و ڕۆزیتان بدەن [ فَابْتَغُوا عِنْدَ اللَّهِ الرِّزْقَ ] وە ئێوە بەتاك و تەنها داوای ڕزق و رۆزى لە خوای گەورە بكەن چونكە بە تاك و تەنها ڕزق و رۆزى بەدەست خوای گەورەیە [ وَاعْبُدُوهُ ] وە بەتاك و تەنها عیبادەتی خوای گەورە بكەن [ وَاشْكُرُوا لَهُ ] وە شوكرانەبژێری خوای گەورە بكەن [ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (١٧) ] گەڕانەوەشتان لە رۆژى قیامەتدا هەر بۆ لای خوای گەورەیە.