Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 19

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ كَيۡفَ يُبۡدِئُ ٱللَّهُ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ١٩
[ أَوَلَمْ يَرَوْا كَيْفَ يُبْدِئُ اللَّهُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم رێنماییان دەكات بۆ جێگیر كردنى زیندوو بوونەوەو پێیان دەفەرمێت: ئایا نابینن خوای گەورە سەرەتا چۆن دروستكراوەكان دروست ئەكات لە دڵۆپە ئاوێك پاشان دێنە دونیاوەو ئەمرن وە دواتریش زیندوویان ئەكاتەوە [ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (١٩) ] بە دڵنیایى ئەمە بۆ خوای گەورە زۆر ئاسانە .