Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 29

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقۡطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأۡتُونَ فِي نَادِيكُمُ ٱلۡمُنكَرَۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٢٩
[ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ ] ئایا ئێوە نێربازی ئەكەن [ وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ ] وە ڕێ لە خەڵكى ئەگرن بۆ ئەوەی كە ئەو كارە خراپەیان بە زۆر لەگەڵدا بكەن، یاخود چەتەیى و ڕێگری لە خەڵكى ئەكەن و دەیانكوژن و ماڵیان بە ناحەق دەخۆن [ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنْكَرَ ] وە لە شوێنی دانیشتنەكانتاندا كاری خراپ ئەكەن وەكو ئەوەی كە: فیكەو چەقەنەیان لێداوەو، گاڵتەیان بە خەڵك كردووەو، دەنگیان لە كۆمەوە دەرچووەو، قۆپچەكانیان كردۆتەوەو، شەڕە كەڵەشێرو شەڕە بەران و كۆتربازی یان كردووە [ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ ] وەڵامی قەومەكەی هیچ شتێك نەبوو تەنها ئەوە نەبێ كە وتیان: ئەگەر ڕاست ئەكەی تۆ پێغەمبەری خوای با سزای خوای گەورەمان بۆ بێت و سزامان بدات [ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٢٩) ] ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی .