Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 32

قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطٗاۚ قَالُواْ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَن فِيهَاۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٣٢
بەردبارن كردنى قەومە بەدڕەوشتەكە [ قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا ] ئەویش فەرمووی: چۆن ئەم دێیە لەناو ئەبەن چونكە لوط پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم تیادایە [ قَالُوا نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَنْ فِيهَا ] وتیان: ئێمە زاناترین بەوەی كە كێی تیایە ئەزانین كەسێكی ئیمانداریشی تیادایە [ لَنُنَجِّيَنَّهُ وَأَهْلَهُ ] بەدڵنیایى لوط و صلى الله علیه وسلم كەسوكاری واتە: ئەو باوەڕدارانەی كە لەگەڵیدان هەموویان ڕزگار ئەكەین [ إِلَّا امْرَأَتَهُ ] تەنها خێزانەكەی نەبێ [ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ (٣٢) ] ئەو ئەمێنێتەوە لەناو سزادا وە لە سزاكە ڕزگاری نابێ لەبەر ئەوەی كافر بوو، وە لوط صلى الله علیه وسلم میوانى بهاتایا خەڵكى ئاگادار دەكردەوە تا دەستدرێژى بكەنە سەریان.