Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 41

مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗاۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١
نمونەى ئەو كەسانەى كە جگە لە خواى گەورە دەپەرستن [ مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ ] نموونەی ئەو كەسانەی كە جگە لە خوای گەورە ئەپەرستن وەكو نموونەی جاڵجاڵۆكەیەك وایە [ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ] كە خانوویەكی بۆ خۆی دروست كردووە [ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٤١) ] بەدڵنیایی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكەیە ئەگەر بزانن، (ئەوانەیشی كە عیبادەت بۆ جگە لە خواى گەورە ئەكەن عیبادەتەكەیان ئاوا پووچەڵ و بێ بنەمایەو خواكانیان وەكو جاڵجاڵۆكە لاوازو بێدەسەڵاتە، بە پێچەوانەى موسڵمانەوە كە خواى باڵادەستى بەدەسەڵاتى خاوەنى ئەم بوونەوەرە گەورەیە دەپەرستێت) .