Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 45

ٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ ٤٥
دەبێت نوێژ لە خراپە بتگەڕێنێتەوە [ اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئەو قورئانەی كە بە وەحی بۆت هاتووە بۆ خەڵكی بخوێنەوە [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ] وە نوێژەكانت ئەنجام بدە [ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ] بەدڵنیایی نوێژ قەدەغەی خەڵكی ئەكات و دەیانگەڕێنێتەوە لە خراپەكاری و تاوان و هەر شتێك كە پێچەوانەی شەریعەت بێت [ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ] وە زیكرو یادی خوای گەورەش لە هەموو عیبادەتێك گەورەترە، یان ئەمیش بەهەمان شێوە قەدەغەت ئەكات لە خراپەكاری [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ (٤٥) ] وە خوای گەورە زانایە بەو كردەوانەی كە ئێوە ئەیكەن.