[ بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ ] بەڵكو ئەم قورئانە پیرۆزە كۆمەڵێك ئایەتی ڕوون و ئاشكرایە [ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ] لە سینگی ئەو كەسانەی كە زانان لە هاوەڵان و جگە لەوان ئەوانەى كە لەبەریان كردووە [ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ (٤٩) ] وە هیچ كەسێك ئایەتەكانی ئێمە بەدرۆ نازانێ تەنها كەسانێك نەبێ كە ستەمكارن .