[ قُلْ كَفَى بِاللَّهِ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًا ] ئەى محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: بەسە خوای گەورە لە نێوان من و ئێوەدا شایەت بێ بەسەرمانەوە [ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوی ڕووبدات خوای گەورە زانیاری بەهەمووی هەیەو هیچ شتێكی لێ ناشاردرێتەوە [ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِالْبَاطِلِ ] وە ئەو كەسانەیش كە باوەڕیان بە شتی پووچەڵ هێناوە جگە لە خواى گەورە ئەپەرستن [ وَكَفَرُوا بِاللَّهِ ] وە كوفریان بە خوای گەورە كردووە [ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٥٢) ] ئا ئەو كەسانە خۆیان زەرەرمەندی ڕاستەقینەن لە رۆژى قیامەتدا .