Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 56

يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ أَرۡضِي وَٰسِعَةٞ فَإِيَّٰيَ فَٱعۡبُدُونِ ٥٦
كۆچ كردن بۆ وڵاتى موسڵمانان [ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئەی بەندە باوەڕدارەكانی من [ إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ ] بە دڵنیایى زەوی من فراوانە لە شوێنێك نەتانتوانی عیبادەتی خوای گەورە بكەن ئەوا كۆچ بكەن بۆ شوێنێكى تر، وەكو هاوەڵان لە مەككەوە كۆچیان كرد بۆ حەبەشەو دواتریش بۆ مەدینە [ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ (٥٦) ] وە ئێوە بەتاك و تەنها من بپەرستن .