Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 58

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ ٥٨
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە ئەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ مِنَ الْجَنَّةِ غُرَفًا ] ئەوا بەدڵنیایی لە بەهەشتدا ژوورو شوێنی بەرزو باشمان بۆ داناون [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] كە ڕووبارو ئاو بە ژێر ئەو ژوورانەدا ئەڕوات [ خَالِدِينَ فِيهَا ] بە نەمری تیایدا ئەمێننەوەو مردنیان بەسەردا نایات [ نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (٥٨) ] كە ئەمە باشترین پاداشتە بۆ ئەو كەسانەی كە لە دونیادا ئیمانیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە.