Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 67

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا حَرَمًا ءَامِنٗا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنۡ حَوۡلِهِمۡۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَكۡفُرُونَ ٦٧
[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا ] ئایا كافرانی قوڕەیش نابینن ئێمە ئەو كەعبە پیرۆزمان لەوێ بۆ داناون كە بۆتە مایەی ئەمن و ئاسایش بۆیان [ وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ] وە خەڵكی لە دەوروبەری ئەوانەوە ئەڕفێندرێت و ئەدرێت بەسەریانداو ماڵ و سەروەت و سامانیان ئەبرێت، بەڵام ئەمان بەهۆی كەعبەی پیرۆزەوە پارێزراون [ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ ] ئـایا ئەوان بە شتی بـاتـڵ و پووچەڵ بـاوەڕ ئەكـەن [ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ (٦٧) ] بەڵام كوفرانەی نیعمەتەكانی خواى گەورە ئەكەن بەسەریانەوە .