Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ali 'Imran — Ayah 181

لَّقَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٞ وَنَحۡنُ أَغۡنِيَآءُۘ سَنَكۡتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتۡلَهُمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ١٨١
{جولەكە دەڵێن خوا هەژارە!} [ لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ وته‌ی ئه‌و جووله‌كانه‌ى بیست كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ فه‌قیره‌و ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندین، كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] (الْبَقَرَة : ٢٤٥) كێ هه‌یه‌ قه‌رزێكی باش به‌ خوای گه‌وره‌ بدات؟ واته‌: پاره‌ ببه‌خشێ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا خوای گه‌وره‌ به‌باشتر پێی ئه‌به‌خشێ، وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌قیره‌ تا داوای قه‌رز له‌ به‌نده‌كانی بكات كه‌ (فینحاصى) جوله‌كه‌ به‌ ئه‌بو به‌كرى وت و ئه‌بو به‌كریش لێیدا ئه‌ویش هاته‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى نابینى هاوه‌ڵه‌كه‌ت چى لێكردووم، ئه‌بو به‌كر وتى ئه‌م جوله‌كه‌یه‌ ده‌ڵێ خواى ئێوه‌ فه‌قیره‌و داواى قه‌رزمان لێ ده‌كات و ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندین، جوله‌كه‌كه‌ نكوڵى كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌بو به‌كرى به‌راست داناو ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیست له‌ جووله‌كه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره‌ فه‌قیره‌و ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندین بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ داوای قه‌رز له‌ ئێمه‌ ئه‌كات [ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا ] ئه‌وه‌ی كه‌ وتیان مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌ینووسنه‌وه‌و ئه‌یپارێزن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌نووسین كه‌ ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان به‌ ناحه‌ق ئه‌كوشت [ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (١٨١) ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێین: ده‌ی بچێژن سزای ئاگرێك كه‌ زۆر سووتێنه‌ره‌.