[ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بێ یان خراپه‌كار، مرۆڤـ بێت یان جنى، مه‌لائیكه‌ت بێت یان شه‌یتان [ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئێوه‌ش ئه‌جرو پاداشتی خۆتان له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرن [ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ ] جا هه‌ر كه‌سێك خۆی دووربخاته‌وه له ئاگری دۆزه‌خ به ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاك [ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ] وه بخرێته به‌هه‌شته‌وه به دڵنیایى ئه‌وه براوه‌ی حه‌قیقی و ڕزگار بووی ته‌واوه [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (١٨٥) ] وه ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه ته‌نها ڕابواردن و هیواو ئومێد‌و ئاواتێكى كه‌مى له‌ناوچووه كه مرۆڤی پێ له خشته ئه‌برێ .