[ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] وه خوای گه‌وره به‌ڵێن و په‌یمانی له ئه‌هلی كتاب وه‌رگرت له جووله‌كه‌و گاوره‌كان [ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ ] ئه‌بێ پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه‌و نه‌یشارنه‌وه به‌ڵام [ فَنَبَذُوهُ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ ] ئه‌مان ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێنه‌یان فڕێدایه پشتیان [ وَاشْتَرَوْا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه شتێكی كه‌م و دونیایه‌كی كه‌می له‌ناوچوویان پێ كڕی [ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ (١٨٧) ] كه ئه‌مه به دڵنیایى خراپترین شته كه دونیایان كڕی و ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه به دونیا .