Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 1

الٓمٓ ١
سوورەتی (روم) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (روم) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتى ژمارە (١٧) حەڤدە نەبێت كە مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (روم) بریتییە لە (٦٠) ئایەت. ٣- سورەتى (روم) زنجیرەى ژمارە (٣٠) یە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (روم) لە دواى سورەتى (ئینشیقاق) دابەزیوە. ٥- ئەم سورەتەش بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. ٦- (روم) كە لەم سورەتەدا باسكراوە، بریتییە لە ناوى قەومێك كە لە باكورى دورگەى عەرەبی نیشتەجێ بوون. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (روم) كە سورەتێكى مەككییە، هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر ئامانج و مەبەستى بریتییە لە باسكردنى بابەتە عەقیدەیی و ئەوانەى كە پەیوەندیان بە بیروباوەڕەوە هەیە، وە هەروەها جگە لەوانەش باس لە كۆمەڵێك لە ئایەت و بەڵگەو نیشانە سروشتى و گەردونییەكان دەكات بۆ ئەوەى مرۆڤ زیاتر تێڕامان بكات و بیریان لێ بكاتەوەو بەهۆیانەوە باوەڕ بهێنێت و زیاتر دەسەڵات و گەورەیی خواى گەورەى بۆ دەركەوێت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] لەسەرەتای سوورەتی (بەقەرە) باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لەسەرەتای هەندێك لە سوورەتەكاندا هاتوون.