Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 4

فِي بِضۡعِ سِنِينَۗ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡرُ مِن قَبۡلُ وَمِنۢ بَعۡدُۚ وَيَوۡمَئِذٖ يَفۡرَحُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٤
[ فِي بِضْعِ سِنِينَ ] لە ماوەی سێ بۆ نۆ ساڵ [ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ ] پێش ئەم سەركەوتن و زاڵ بوونەو دوای ئەوەش فەرمان و بەڕێوەبردنى ئەم بوونەوەرەو سەركەوتن و تێكشكان هەر بەدەست خوای گەورەیە [ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ (٤) ] وە لەو ڕۆژەشدا باوەڕداران دڵخۆش ئەبن بەسەرخستنی خوای گەورە بۆ ڕۆمەكان، لەبەر ئەوەی ڕۆمەكان ئەهلی كتاب بوون و موسڵمانان پێیان خۆشبوو ئەوان سەركەون، وە فارسەكان ئاگرپەرست بوون و موشریكان پێیان خۆشبوو ئەوان سەربكەون،