Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 50

فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٥٠
زیندوو كردنەوەى مردوو [ فَانْظُرْ إِلَى آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ ] تۆ تەماشای شوێنەواری ڕەحمەتی خوای گەورە بكە كە بەهۆی ئەو بارانەو شوێنەوارەكەی ڕووەك و دانەوێڵە و گژوگیاو زەرعات و پیت و بەرەكەت لەسەر زەوی بڵاو ئەبێتەوە [ كَيْفَ يُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] چۆن ئەو زەوییە مردووەی زیندوو كردەوە بەهۆی ئەو بارانەوە [ إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِ الْمَوْتَى ] بە دڵنیایى هەر ئەو خوایەی ئەو زەویە مردووەی زیندوو كردەوە بەهەمان شێوەش خوای گەورە توانای هەیە كە ئێوە لە پاش مردن زیندوو بكاتەوە لە ڕۆژی قیامەت [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٥٠) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .