Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 52

فَإِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ ٥٢
مردوو قسەى زیندوو نابیستێت [ فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ناتوانی وا لەو مردووانە بكەی كە قسەی تۆ ببیستن، واتە: كافران تەشبیهـ كراون بە مردوو، چۆن ناتوانی مردوویەك وا لێ بكەی قسەی تۆ ببیستێ و قسەی تۆ نابیستێ بەهەمان شێوە ئەو كافرانەش قسەی تۆ نابیستن بیستنێك كە لێی تێ بگەن و سودمەند بن لێى (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە مردوو قسەى زیندوو نابیستێت) [ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ ] یان كەسێك كە كەڕ بێ چەندێك بانگی لێ بكەی بانگی تۆ نابیستێ [ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ (٥٢) ] لە كاتێكدا ئەوان ئەڕۆن و پشت هەڵئەكەن لە حەقەكە .