Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 54

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ ٥٤
[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ ضَعْفٍ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە لە لاوازی سەرەتا لە دڵۆپە ئاوێك، پاشان هاتوونەتە دونیاوە منداڵ و بچووك و لاواز بوونە [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ] پاشان لە دوای ئەو لاوازییە كە منداڵیە بەهێزی كردوون كاتێك كە پێ ئەگەن و بالغ ئەبن [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً ] دوای ئەو بەهێزیەش دووبارە لاواز ئەبنەوە و پیر ئەبن [ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] خوای گەورە ویستی لە چی بێت دروستی دەكات [ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ (٥٤) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو بەتواناو دەسەڵاتە.