Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 56

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ وَلَٰكِنَّكُمۡ كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٥٦
[ وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَالْإِيمَانَ ] ئەو كەسانەی كە زانست و ئیمانیان پێ بەخشرا بوو كە پێغەمبەران یان مەلائیكەتان یان باوەڕدارانن پێیان دەڵێن: [ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِي كِتَابِ اللَّهِ إِلَى يَوْمِ الْبَعْثِ ] بە دڵنیایى ئێوە لە دونیادا زۆر ژیان تا ڕۆژی قیامەت, ئەمە هەمووی لە پەڕاوى كردەوەكانتان یان لە زانیارى خوا لە (لوح المحفوظ) لە كتابی خوای گەورە نووسرابوو تا ڕۆژی زیندوو بوونەوە [ فَهَذَا يَوْمُ الْبَعْثِ ] ئا ئەمەش ڕۆژی زیندوو بوونەوەیە كە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو لە دونیا [ وَلَكِنَّكُمْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٥٦) ] بەڵام ئێوە نەتان دەزانی .