Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 58

وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَلَئِن جِئۡتَهُم بِـَٔايَةٖ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُبۡطِلُونَ ٥٨
[ وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ] وە بە دڵنیایى لەم قورئانە پیرۆزە بۆ خەڵكی لە هەموو نموونەیەكمان هێناوەتەوە كە ڕێنماییان بكات بۆ تەوحیدی خوای گەورەو بە ڕاست دانانی پێغەمبەران [ وَلَئِنْ جِئْتَهُمْ بِآيَةٍ ] وە ئەگەر تۆ هەر ئایەتێك لە ئایەتەكانی قورئانیان بۆ بێنیتەوە، یان هەر موعجیزەیەكیان بۆ بێنیت [ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ (٥٨) ] بە دڵنیایى كافران ئەڵێن: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یان ئەی باوەڕداران ئێوە لەسەر بەتاڵ و پووچەڵن و ئەمە سیحرو جادووە .