[ وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ ] وه به‌دڵنیایى ئێمه حیكمه‌ت و زانیاری و تێگه‌یشتن و پێكان له وته‌و كاربه‌جێیمان به لوقمان به‌خشی كه پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو پیاوچاكێكى ره‌شپێستى حه‌به‌شى بووه له‌سه‌رده‌می داود پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ژیاوه‌و قازی بووه له‌ناو به‌نی ئیسرائیل [ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ ] خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه كه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششانه‌ى كه پێی به‌خشیووه [ وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه‌هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات ئه‌وه سوپاسی خۆی كردووه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خواى گه‌وره بكات و نكوڵی لێ بكات [ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (١٢) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ-پێویسته له‌وه‌ی كه سوپاسی بكه‌ی، وه زۆر سوپاسكراوه له لایه‌ن هه‌موو دروستكراوه‌كانی تره‌وه.