Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Luqman — Ayah 14

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ وَهۡنًا عَلَىٰ وَهۡنٖ وَفِصَٰلُهُۥ فِي عَامَيۡنِ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيۡكَ إِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ ١٤
[ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ ] وه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه‌ كه‌ چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا [ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ ] ئه‌و دایكه‌ ئه‌و منداڵه‌ له‌ناو سكیدا هه‌ڵئه‌گرێ لاوازی له‌سه‌ر لاوازی تا منداڵه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێ دایكه‌كه‌ زیاتر لاواز ئه‌بێ [ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ ] وه‌ دوو ساڵیش شیری پێ ده‌دات و دوای دوو ساڵ له‌ شیر ئه‌یبڕیته‌وه‌ [ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ ] سوپاسی من بكه‌ وه‌ سوپاسی دایك و باوكیشت بكه‌ [ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (١٤) ] وه‌ سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یشتان هه‌ر بۆ لای منه‌.