[ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٢٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته وه زۆر سوپاسكراوه له لایه‌ن زۆربه‌ى دروستكراوه‌كانه‌وه.