[ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] ئایا نابینی خوای گه‌وره شه‌وی تێكه‌ڵ كردووه به ڕۆژ [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه ڕۆژیشی تێكه‌ڵ كردووه به شه‌و ئه‌یانخاته ناو یه‌كتریه‌وه‌و درێژ‌و كورتیان ده‌كات.
{خۆر‌و مانگ جێ‌گير نين و ده‌جولێنه‌وه}
[ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگیشی بۆ ئێوه ژێربار كردووه تا سوودیان لێ ببینن [ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته، یان تا كاتی هه‌ڵاتن و ئاوابوونیان (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێنه‌وه) [ وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٩) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.