[ أَلَمْ تَرَ أَنَّ الْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِنِعْمَتِ اللَّهِ لِيُرِيَكُمْ مِنْ آيَاتِهِ ] ئایا نابینی كه‌شتیه‌كان له‌ناو ده‌ریادا به نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌ڕۆن و خوای گه‌وره وای لێ كردوون كه بڕۆن، وه ئه‌و ئاوه‌ى به‌هێز كردووه تا ئه‌و كه‌شتیه گه‌ورانه هه‌ڵبگرێت، تا خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان بدات [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٣١) ] به دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه بۆ كه‌سێك كه زۆر ئارامگر بێت له كاتى ناخۆشیدا، وه زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له كاتى خۆشی‌دا.