Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah As-Sajdah — Ayah 10

وَقَالُوٓاْ أَءِذَا ضَلَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدِۭۚ بَلۡ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ كَٰفِرُونَ ١٠
{ماناكانى (ضلال) له‌ قورئاندا} [ وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الْأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] وه‌ كافران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ناو زه‌وی و خۆڵ و خاكدا فه‌وتاین و له‌ناوچووین و نه‌ماین ئایا ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌بینه‌وه‌ به‌ دروستكراوێكی تازه‌؟! ئه‌م شته‌ به‌ دور ده‌زانن سه‌باره‌ت به‌ بێده‌سه‌ڵاتى و لاوازى خۆیان [ بَلْ هُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ كَافِرُونَ (١٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به‌ گه‌یشتن به‌ په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی دوایی كافرو بێباوه‌ڕن، (ضَلَال) له‌ قورئانى پیرۆزدا به‌ چه‌ند مانایه‌ك هاتووه‌: له‌وانه‌: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه‌ باسمان كرد: به‌ ماناى له‌ناوچون و فه‌وتان و ون بوون و دیار نه‌مان، وه‌ له‌ (سووره‌تى: الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}، دووه‌م: نه‌زانینى حه‌قیقه‌تى شته‌كان وه‌كو خۆى، وه‌كو له‌ ئایه‌تى (٩٥) سووره‌تى یوسف هاتووه‌: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه‌ له‌ (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، سێیه‌م: به‌ ماناى گومڕایى له‌ دین هاتووه‌، وه‌كو له‌ زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه‌: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}.