[ وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فاسق بوونه‌و له گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوونه [ فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ] شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه [ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا ] هه‌ر كه بیانه‌وێ ده‌رچن له ئاگری دۆزه‌خ فریشته‌كان ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ، كۆت و زنجیر كراون [ وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (٢٠) ] وه ده‌رگاوانانی ئاگری دۆزه‌خ پێیان ئه‌ڵێن: بچێژن سزای ئاگری دۆزه‌خ كه ئێوه له دونیادا باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.