Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah As-Sajdah — Ayah 23

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآئِهِۦۖ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٢٣
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ ته‌وراتمان به‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی [ فَلَا تَكُنْ فِي مِرْيَةٍ مِنْ لِقَائِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ گومانت نه‌بێ له‌وه‌ی كه‌ به‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ی، ئه‌وه‌بوو له‌ (ئیسراء و میعراج)دا به‌ پێغه‌مبه‌ران گه‌یشت، یاخود له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ی، یاخود گومانت له‌وه‌ نه‌بێ كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌ خوای گه‌وره‌ گه‌یشتووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا كردووه‌ [ وَجَعَلْنَاهُ هُدًى لِبَنِي إِسْرَائِيلَ (٢٣) ] وه‌ ئه‌و ته‌وراته‌شمان كردووه‌ به‌ هیدایه‌ت بۆ به‌نی ئیسرائیل له‌ كاتی خۆیدا.