[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] به‌ڵكو كافران ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی داهێناوه‌و دروستی كردووه‌و هه‌ڵیبه‌ستووه [ بَلْ هُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] نه‌خێر وانیه، به‌ڵكو ئه‌م قورئانه حه‌قێكه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه هاتووه [ لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أَتَاهُمْ مِنْ نَذِيرٍ مِنْ قَبْلِكَ ] تا به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌وه ئاگادارى قه‌ومێك بكه‌یته‌وه (كه عه‌ره‌بن) وه له پێش تۆدا هیچ ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌و پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌هاتووه [ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (٣) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات و بێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست.