[ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ڵئه‌سووڕێنێ و له ئاسمانه‌وه بڕیار ده‌رئه‌كات بۆ زه‌وی [ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (٥) ] پاشان ئه‌م كاروبارانه‌ی سه‌ر زه‌ویش بۆ لای خوای گه‌وره به‌رز ئه‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه له ڕۆژێكدا كه ئه‌ندازه‌كه‌ی هه‌زار ساڵه ئه‌و ساڵانه‌ی كه ئێوه ئه‌یژمێرن، نێوان ئاسمانی دونیا بۆ سه‌ر زه‌وی پێنج سه‌د ساڵه، وه ئه‌ستورى ئاسمانیش پێنج سه‌د ساڵه، یاخود به‌رزبوونه‌وه پێنج سه‌د ساڵه‌و نزم بوونه‌وه‌یش پێنج سه‌د ساڵه، به‌ڵام فریشته‌كان له ماوه‌ی چاوتروكاندنێكدا ئه‌یبڕن.