سووره‌تی (ئه‌حزاب)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٣) ئایه‌ته
(ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب ده‌فه‌رمێت: چه‌ند ئایه‌تێك له‌م سووره‌ته‌دا هه‌بووه له‌فزو حوكمه‌كه‌یشى نه‌سخ بۆته‌وه‌و تێیدا نه‌ماوه)
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره [ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ ] وه گوێڕایه‌ڵی كافران و مونافیقان مه‌كه [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (١) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.