[ إِذْ جَاءُوكُمْ مِنْ فَوْقِكُمْ ] كاتێك كافران له‌لای سه‌رووتانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆتان هاتن [ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنْكُمْ ] وه له خواریشه‌وه له ڕۆژئاواوه جوله‌كه‌كانى (به‌نو قوڕه‌یزه) بۆتان هاتن [ وَإِذْ زَاغَتِ الْأَبْصَارُ ] وه كاتێك چاوه‌كان له جێی خۆی لاچوون له‌سه‌رسامی و ترس و سه‌ختی دیمه‌نه‌كه‌دا [ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ ] وه دڵه‌كان له جێی خۆیدا به‌رز بوونه‌وه تا دڵ گه‌یشت به گه‌روو له ترس‌دا [ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا (١٠) ] وه جۆره‌ها گومانتان به‌خوای گه‌وره ئه‌برد، موسڵمانان گومانی سه‌ركه‌وتنیان بردووه و به ئومێدی سه‌ركه‌وتن بوونه، وه مونافیقان به پێچه‌وانه‌وه گومانى له‌ناوچوون و ریشه‌كێش كردنى موسڵمانانیان بردووه.